ئاوسانی پێیەکان نیشانەن بۆ مەترسیداری تەندروستیت

هەمەڕەنگ

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 645

راچڵەکین-

دۆخێکی نامۆ نییە کە هەندێک جار هەست بە ئاوسانی پێ و پاژنەی پێیەکانت بکەیت، بەتایبەت دوای زۆر رۆیشتن یان وەستان لەسەر پێیەکان، ئەم حاڵەتانەش بە پشودان یان بەرزکردنەوەی پێیەکان باشدەبێت، بەڵام ئەگەر ئاوسانەکە بەردەوام بوو، رەنگە ئاماژە بێت بۆ حاڵەتی مەترسیدار کە پێویستە چارەسەر بکرێت راستەوخۆ.

لەو بارەیەوە پسپۆرانی تەندروستی لە زانکۆی پزیشکی هارڤارد توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەگەر ئاوسانی قاچەکان بەردەوام بو پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەین، چونکە ئەوە ئاماژەی مەترسیدارە و رەنگە هۆکاری سستبونی دڵ یان گیرانی خوێنهێنەرە قوڵەکان یاخود نەخۆشییەکانی گورچیلە و تێکچونی جگەر بێت.
نیشانە تەندروستییەکان کە پێویستە بەدواداچوونی بۆ بکرێت؛

گیرانی خوێنهێنەرەکان(DVT)؛ کاتێک رودەدات کە خوێن لە خوێنهێنەرێکدا دەمەیێت و ئەوەش رێگری دەکات لە گەڕانەوەی خوێن لە قاچەکانەوە بۆ دڵ، ئەوەش ئاوسانی قاچەکانی لێدەکەوێتەوە، ئەگەر بەخێرایی چارەسەر نەکرێت ئەوا مەترسی جدی لەسەر سییەکان دروستدەکات، یاخود دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک.

نیشانەکانی گیرانی خوێنهێنەر(DVT)؛
یەکەم؛ئازاری قاچەکان لەکاتی رۆیشتن یان وەستان
دووەم؛گەرمبونی پێستی دەوروبەری شوێنی ئازارەکە
سێیەم؛سوربونەوە یان رەشبونەوەی پێستی دەوروبەری شوێنی ئازارەکە
چوارەم؛ئاوسانی خوێنبەرەکان لەکاتی دەستلێدان و بونی ئازار

سستبونی دڵ؛ ئەگەر توشی سستبونی دڵ بویت مانای وایە دڵت بەباشی ناتوانێت خوێن پەمپ بکات، ئەوەش دەبێتەهۆی  دزەکردنی شلە بۆناو پێ و خوارەوەی قاچەکان کە لە ئەنجامدا هەڵاوسانی پێیەکان دروست دەبێت و دووچای تەنگە نەفەسیت دەکاتەوە.

نیشانەکانی سستبوونی دڵ؛
یەکەم؛هەناسە تەنگی
دووەم؛شەکەتی
سێیەم؛هەستکردن بە سەرگێژخواردن و بێهۆشبون
چوارەم؛کۆکەی بەردەوام، کە ڕەنگە لە شەودا خراپتر بێت
شەشەم؛ئاوسانی گەدە

نەخۆشی جگەر؛ هەندێک جۆری نەخۆشی جگەر هەن کە دەبنە هۆی کەمبونەوەی ئاستی پرۆتینێک لە خوێندا کە پێی دەوترێت "ئەلبومین" کە تەنها لە جگەردا دروست دەبێت، دابەزینی ئاستی ئەلبومین دەبێتە هۆی ئەوەی خوێن بچێتە ناو شانەکانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوسانی نەک تەنها قاچ و پێیەکان، بەڵکو بەشەکانی تری جەستەش وەک دەست و دەموچاو.
نیشانەکانی نەخۆشی جگەر؛
 
یەکەم؛هەستکردن بە ماندوێتی زۆر و لاوازی بەردەوام
دووەم؛ لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێش
سێیەم؛زەردبونی پێست و سپیبونی چاو (زەردوویی)
چوارەم؛خورانی پێست

نەخۆشی گورچیلە؛ ئاوسانی پێیەکان دەتوانێت بەهۆی نەخۆشی گورچیلەیەوە بێت کە شلە دەتوانێت لە شانەکاندا کۆببێتەوە.

نیشانەکانی نەخۆشی گورچیلە؛
یەکەم؛دابەزاندنی کێش و خراپی ئارەزوی خواردن.
دووەم؛هەناسە تەنگی
سێیەم؛شەکەتی
چوارەم؛بونی خوێن لە میزدا
پینجەم؛زیادبوونی پێویستی میزکردن بەتایبەتی لە شەواندا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن