وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ راچڵەکین:ئامانج لە پرۆژەکەمان سەقامگیرکردنی نرخی کەرەستە خۆراکییەکانە.

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 362

راچڵەکین-
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە راچڵەکین-ی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بە پاڵپشتی حکومەت ماوەی 12 مانگە دەستی بە پرۆژەی نرخی پاڵپشتیکراوی کەرەستە خۆراکییەکان کردووە و لە ئێستاشدا پلانیان وایە کە نزیکەی 150 بازاڕی گەورە و ناوەندی تایبەت بە خۆراک دروست بکەن و بازاڕەكانیش لە سەرجەم شارەکان دەكرێنەوە.

محەمەد حەنون،وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە سەقامگیرکردنی نرخی کەرەستە خۆراکییەکانە بەشێوەیەکی باشتر، چونکە پێشتر بەهۆی فرۆشتنی هێلکە و مریشک بە نرخی پاڵپشتیکراوی 20٪ تواندرا رێگە لە بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستە خۆراکییەکان بگیرێت.

باسی لەوەش کرد، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گۆرانکارییەکانی نرخی دۆلارەوە هاوڵاتییان ئاستەنگییان بۆ درووستبوە، هەر بۆیە بیریان لەوە کردووەتەوە کە چەند ناوەند و بازاڕێکی گەورە بۆ هاوڵاتیان دروستبکەن کە تیایدا هەر هاوڵاتیەک بە 20٪ هەرزانتر لە بازاڕەکان کەرەستەی خۆراکی بەدەستبگات.

 

نەوزاد شێخ کامیل،بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئەوەی  بۆ راچڵەکین روونکردەوە، لەماوەکانی رابردوودا چەندین هەوڵیان داوە کە ئەو ناوەندانەش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە و لە ئێستاشدا هەوڵەکانیان چڕترکردووەتەوە کە بەشێک لەو ناوەندانە لە هەرێمی کوردستان هەبن و بەتایبەتیش کەرەستە خۆراکییەکانی وەک ( گۆشتی سور و مریشک،شیرەمەنی و هێلکە) بە نرخی پاڵپشتی کراو بفرۆشرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی هیچ ناوەندێکەوە ئاگاداری نەکردوونەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن