راچڵەکین-
لە دوو مانگی رابردوودا بەشێک لە
خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهۆی گرفتی ژمارەی
کەسی کە لە سیستمی بێ هاوتا 'UPN'ـدا مامەڵەکانیان تەواو نەکرابوو بەهۆیەوە
مووچەیکانیان راگیرا، هاوکات لە ئێستادا گرفتەکانیان چارەسەر کراوە و بڕیاریشە ئەم مانگە مووچەی مانگەکانی
10 و11 بەسەر یەکەوە وەردەگرن.
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی سێ خاڵی لەبارەی گرفتی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، هەر مووچە خۆرێک
کارتی بایۆمەتری نەبێت و لە سیستمی یو پی ئێن دا نەبێت ئەوە مووچەکانیان رادەگیرێت،بەوهۆیەشەوە بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و خانەنشینان و
خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە کێشەی ژمارەی کەسیی بێ هاوتایان هەبوو و
نەیانتوانی مووچەکانیان وەربگرن.
لەو بارەیەشەوە،سەرپەرشتیارێکی بنکەی
تۆماری بایۆمەتریی هەولێر رایگەیاند،کێشەی
بەشێکی زۆر لە خانەنشینان و شوێنگرەوەی شەهیدان و خاوەن پێداویستیانی تایبەت
چارەسەرکراوە و ئەم مانگە مووچەی
مانگەکانی 10 و 11 بەیەکەوە وەردەگرن.