پەرلەمانی عێراق لەماوەی پشوی یاساداناندا کۆدەبێتەوە

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 169

راچڵەکین-

سەرەڕای ئەوەی هێشتا ماوەی پشوی یاسادانان تەواو نەبووە بەڵام لەسەر داواکاری، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە دیاریکردن و بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی عێراق بەڕێوەدەچێت. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی بەیاننامەی کاری پەرلەمان کە لەلایەن،مەحمود مەشهەدانی،سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە رادەستی ئەنجومەنی نوێنەران کرابوو بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق چونکە لە رۆژی 6ـی ئەم مانگەدا تەمەنی یاسایی کۆمسیۆن کۆتایی پێدێت. 

 

پێشتریش مەشهەدانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ئامانجی دانیشتنەكە بڕیاردانە لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی پۆستی دەستەی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.

 

پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ رۆژی 3ـی ئایاری ساڵی رابردوو بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەمەنی کۆمسیۆنی عێراقی تاوەکو رۆژی 6-1-2025 درێژکردەوە، هەر بۆیە جارێکی دیکە پەرلەمان لەسەر یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی ماوەی یاسایی کۆمسیۆن کۆدەبنەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان تەمەنی کۆمسیۆن بۆ ماوەی 10 بۆ 13مانگ درێژدەکرێتەوە تاوەکوو بتوانێت کە هەڵبژاردنی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەببات. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن