راچڵەکین-
لیژنەی
دەستپاکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،حکومەتی عێراق لە ساڵی 2024ـدا سەرکەوتوو بووە
لە گەڕاندنەوەی 50 ملیار دینار بۆ ناو خەزێنەی دەوڵەت.دەشڵێت،" محەمەد شیاع
سودانی،سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوەی دۆسیەکانی
گەندەڵی".
ئەمڕۆ شەممە، عالیە
نەسیف ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و دەستەی دەستپاکی
کاریگەرییەکی بەهێزیان هەبووە لەسەر ئەو دۆسییەکانی گەندەڵی و توانیویانە
بەدواداچوون لەسەر سەرجەم ئەو کەسانە بکەن کە لە دۆسیەکەدا بەشداربوون.
ئەو
پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی 50 ملیار
دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت کە بەشێک بووە لە دۆسیەکانی گەندەڵی و دزی سەدە، بەدواداچونیش
لەسەر تێوەگلانی بەڕێوەبەری گشتی پاڵاوگەکان و جێگری بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە
ساڵی 2014ـدا کراوە.
عالیە نەسیف باسی
لەوەش کرد،هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدواداچوون ، تێوەگلاوانی
ساختەکاری موڵکی خانووبەرەشی گرتۆتەوە، لە ئێستاشدا لیژنەکە لە زۆربەی وەزارەت و
پارێزگاکان لیژنەی لاوەکییان پێکهێناوە بۆ ڕێگرتن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.