هۆشداریی دەدرێت بە بەکارهێنەرانی واتسئەپ

هەمەڕەنگ

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 508

راچڵەکین-

نووسینگەی پۆلیسی تاوانەکان لە شاری ساکسۆنی خوارووی ئەڵمانیا، بەکارهێنەرانی واتسئەپی ئاگادارکردووەتەوە لە مەترسی زیادکردنی ژمارەی تەلەفۆنی گوماناوی بۆ ناو ئەپەکە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (DPA)، نووسینگەکە ئاماژە بەوە دەکات کە رەنگە پەیامی ساختە بە دەنگی دیجیتاڵیی بگات، وەک: "سڵاو، حەز دەکەم باسی کارێکی نوێتان لەگەڵ بکەم و تکایە من زیاد بکەن بۆ بەشی هاوڕێیانتان لە واتسئەپ".

شارەزایان پێشنیاریان کردووە کە لە هیچ بارودۆخێکدا ئەم ژمارانە لە بەشی هاوڕێیان تۆمار نەکرێن، لەگەڵ گرنگی بلۆککردنی ژمارەکە دەستبەجێ لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی تەلەفۆنەوە بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە ئەگەری بوونی هەر هەڕەشەیەک.

ئاژانسە ئەڵمانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پەیوەندییە نائاساییانە لە ژمارە تەلەفۆنی جیاوازەوە دێن کە کۆدی وڵاتانی دەرەوەیان لەسەرە، هەروەها هەوڵێکە بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی سەرەتایی بۆ بەرەوپێشبردنی کارە گوماناویەکان یان ساختەکان، وەک هەوڵدان بۆ دانانی کەسێک بۆ ئەوەی ببێتە بریکاری دارایی یانبریکاری کاڵا، کە بە کورتی ئەگەر هەیە بە نەرێنی کەڵک لە بەکارهێنەری واتسئەپ وەربگیرێت بەو مەبەستانە.

جگە لەوەش، مەترسی ئەوە هەیە کە داوای زانیاری کەسی یان زانیاری هەستیار بکرێت کاتێک پەیوەندییەکە دەکرێت، وەک زانیاری ناسنامە، وردەکارییەکانی هەژماری بانکی یان وێنەی کەسی، تاوانکارەکان دەتوانن ئەم زانیاریانە بە خراپ بەکاربهێنن بۆ کاری سپیکردنەوەی پارە.

بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە باندانە، فەرمانگەی پۆلیسی تاوانەکانی ویلایەتی ساکسۆنی خوارووی ئەڵمانیا پێشنیاری ئەم رێوشوێنانەی خوارەوەی کرد:

١. هەرگیز ئەکاونت یان ناونیشانی هەژماری بانکی لەگەڵیدا هاوبەشی مەکەن.

٢.لەسەر داوای هیچ کەسێک هەژماری بانکی مەکەنەوە، تەنانەت بۆ چالاکیی تریش، وەک تاقیکردنەوەی بەرهەمەکان.

٣. هەرگیز وێنە و ڤیدیۆی ناسنامەکەت مەگرە و هاوبەشی مەکە، تەنانەت لە کاتی پشتڕاستکردنەوەی زانیاری کەسی بۆ ئۆفەری کار.

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن