ئەم پرسیارە لە گوگڵ مەكە

هەمەڕەنگ

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 369

راچڵەکین-

کۆمپانیای سۆفۆسی بەریتانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی بڵاویکردەوە، چۆن گووگڵ هاکبکەم ئەو پرسیارەیە كە لەم كاتەدا نابێت لە گۆگڵی بكەیت، چونكە بەئەگەرێكی زۆرەوە هاك دەكرێیت و ئەو كەسانەشی ئەم پرسیارەیان كردوە روبەڕوی هێرشی ئەلیتكترۆنی بونەتەوە.

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای نوسینی وشەكان و كلیك كردن لەسەر بزوێنەری گەڕان، لینكێكی ساختە لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکە دەردەکەوێت،كە ئەركی ئەو لینكە دزینی زانیارییە کەسییەکانە.

 

روونیشیکردووەتەوە،بەکارهێنەران کلیک لەسەر ئەنجامی گەڕانێکی بەڕواڵەت و یاسایی دەکەن، بەڵام راستیەكەی ئەوەیە كە زانیارییە کەسییەکانیان كە لە وردەکارییەکانی بانک لەڕێگەی بەرنامەیەکەوە كە ناوی Gootloader دەدزرێت و ئەو پرۆگرامە دەتوانێت رێگری بکات لە دەستگەیشتن بە کۆمپیوتەرەکانی بەکارهێنەران بكات و راستەوخۆ وەک پەڕەیەکی یاسایی دەربکەوێت بەڵام لە راستیدا یاسایی نییە و زانیارییە کەسییەکان دەدزێت. 

کۆمپانیای سۆفۆسی بەریتانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاماژەی بەوەش کردووە، جگە لەو پرسیارە، پرسیارێکی دیکە هەیە کە زۆرجار هاككەران ریكلامە بازرگانییەكان بۆ راكێشانی قوربانیان بەكاردەهێنن، بەڵام لە ئێستادا بەستەرە مەترسیدارەکان تەنها لە ئەنجامی گەڕانەکانەكاندا بەگشتی و بەتایبەتی کاتێک  ئەم پرسیارە دەکەیت "پشیلە لە ئوستڕاڵیا یاساییە"، بەستەرێکت بۆ دەکرێتەوە کە زۆرجار خۆت دووچاری هاککردن دەبیتەوە بۆیە هیچ کاتیک ئەو دوو پرسیارە لە گووگڵ مەکە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن