ئایا لە ٢٠٢٥ـدا مرۆڤ دەتوانێت زێڕی لە هەسارەکانی ترەوە دەستبکەوێت؟

هەمەڕەنگ

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 309

راچڵەکین-

لەوانەیە لە خەیاڵ بچێت، بەڵام لە ڕاستیدا بە کردەوە پڕۆژەیەک خرایە گەڕ کاتێک کۆمپانیای ئەسترۆفۆرج رایگەیاند کە پلانی هەیە بۆ ئەرکێک لە بۆشایی ئاسمان لە ساڵی ٢٠٢٥، کە دەبێتە هۆی دەرهێنانی کانزا دەگمەنەکان لە هەندێک لە هەسارە بچووکەکان. 

ئەم کۆمپانیایە ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە ئامانجی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و کەشتییە ئاسمانییەکان بۆ گەڕان و دەرهێنانی پلاتینۆم و کانزا دەگمەنەکانی دیکەی وەک ئیریدیۆم، پالادیۆم، روتینیۆم، رۆدیۆم و ئۆسمیۆم لە هەسارە بچووکەکانی نزیک لە زەوی دامەزراوە.  

کۆمپانیاکانی وەک ئەسترۆفۆرج و سپین لانچ لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە دەستیان بە دەرکەوتن کردووە لە ئەمریکا و ئەوروپا و چین، ئەمەش دوای سەرکەوتنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دێت لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای موشەکی کە تێچووی ئەم جۆرە فڕینانەی بۆ بۆشایی ئاسمان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە. 

کانزاکان بەتایبەتی کانزا دەگمەنەکان بۆ شارستانیەتی مۆدێرن زۆر گرنگن و پرۆسەی دەرهێنان و بەکارهێنانیان لەسەر زەوی بە شێوەیەکی بەردەوام زیادی کردووە، زانایان وا پییان وایە کە رەنگە سەرچاوەی ئەم کانزایانە تەنها خاکی زەوی نەبێت، بۆیە پێیان وایە پێویستە هەوڵ بدرێت لە داهاتوودا هەسارەکانی دەوروبەری زەوی بکرێن بە سەرچاوە، بەو پێیەی ئەو کانزا دەگمەنانە یارمەتیدەرێکی گەورەن لەسەر زەو بۆ بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیا و بەرهەمی پیشەسازیی نوێ. 

گرنگترین هەسارە و ‌هەسارۆچکەکان ئەوانەن کە خولگەیان لە بۆشایی نێوان مەریخ و مانگدایە، چونکە دەستڕاگەیشتن پێیان ئاسانە، دەتوانرێت کەشتییە ئاسمانییەکان بە کەمترین تێچوون بنێردرێت بۆ ئەو جۆرە هەسارە بچووکانە، ژمارەی ئەو هەسارۆکانەی کە لە نزیکەوە مرۆڤ دەتوانێت پێی بگات نزیکەی ١٢ هەزارە، کە ژمارەیەکی زۆر گەورەیە. 

هـ . یـ

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن