وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر دابەشكردنی مووچە دێتەدەنگ

ئابوری

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1703

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی عیراق روونكردنەوە لەبارەی ئەو دەنگۆیانە دەدات كە باس لە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكەن و رایدەگەیەنێت: بەبێ دواكەوتن مووچە دابەشدەكەین.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمشەو بڵاویكردەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی عیراق بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە، وەزارەتەكە رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە ناڕاست و وەزارەت پابەندە بە دابینكردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆران.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ مووچەی مانگی 12ی وەزارەتەكان و پارێزگا و دامەزراوەكانی تر خەرجكردووە بەپێی خشتەی دیاریكراو بۆ هەر وەزارەت و دامەزراوەیەك، هەوڵەكانیشی بەردەوامە بەمەبەستی خەرجكردنی شایستە داراییەكان بەبێ هیچ دواكەوتنێك.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن