راچڵەکین-
تەنها 3 رۆژماوە بۆ ئەوەی جیهان کۆتایی بە ساڵی 2024 بهینێت کە بە ساڵی جەنگە فراوانەکان و بەرزبوونەوەی نرخی پشک و هەڵاوسان و ئاژاوە و کارەساتە جیهانییەکان ناسراوە و دیارترینییان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ساڵی 2025 دۆخێکی ئارامتر بۆ جیهان بخوڵقێنێت.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل درێژەی بە شەڕ لەگەڵ کەرتی غەززە دا و شەڕەکەش درێژبووەوە بۆ لوبنان و لە دوای تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە دۆخێکی وێرانکاری و ئاژاوەوە، بەهەمان شێوە بزووتنەوەی حەماسیش، کە سەرکردەکانی ئیسماعیل هەنیە و یەحیا سنوەریان لەدەستدا.
هەروەها 2024 شایەتی ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو.
لە سوریا کۆمەڵێک گروپی چەکداری ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەدیان لە سوریا دورخستەوە و ئێستا محەمەد جۆلانی سەرۆکی دەستەی تەحریر شام وەک کەسی یەکەمی وڵاتەکە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان لە دیمەشق ئەنجام دەدات.
بەرزبونەوەی نرخەکان؛
بەهۆی ئاڵۆزییە هەرێمیو جیهانییەکان و نزمبوونەوەی هەڵاوسان و رێکخستنەوەی سیاسەتی درایی سیستمی بانکی ئەمریکا و جیهان بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەرێژەی 33٪ و بەرزبوونەوەی نرخی پشکە داراییەکان بەرێژەی 17٪ و گۆڕانکاری لە بۆندە ئابوورییەکانی نەوت بەرێژەی 8٪ کە بەهۆیەوە ئاڵۆزی لە دۆخی ئابووری جیهان دروستبووە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 2 ترلیۆن دۆلار لەناو مامەڵە بازارگانییەکاندا گیرماون و مامەڵەکانیان وەستیندراوە بەهۆی سەرجەم گۆڕانکارییەکان و بەتایبەتیش دراوە دیجیتاڵییەکان و زێر.
یاسای سەربازی و هەڵبژاردن لە سەرانسەری جیهان؛
دەنگدەرانی کۆریای باشور ئۆپۆزسیۆنیان هێنایە پەرلەمان و لەوێ زۆرینەی دەنگیان پێکهێنا و ئەمەش بووە هۆی سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک یۆن سوک یول، لە سەرەتای مانگی کانونی دوەمدا، سەرۆک کۆمار یاسای سەربازیی سەپاند، هەنگاوێک کە بە خێرایی لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵوەشێنرایەوە و سەرۆکیش دورخرایەوە.
بەردەوامی پوتین؛
جارێکی دیکە پۆستین وەک سەرۆکی روسیا هەڵبژێردرایەوە کە ئەوەش کاریگەری لەسەر جوڵەی سەربازی و ئاسایشی ناوچەکە بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینا دروستکرد و بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بەرێژەی 3٪ کە بەرامبەرە بە 30٪ لە بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتانی ئەفریقا.
هەڵبژاردن لە سەرانسەری جیهان؛
هەڵبژاردنەکان فەرەنسا، ئەڵمانیا، ژاپۆن و هیندستانی هەژاند، بەڵام وڵاتێک کە هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەبو: ڕوسیا بو، کە ڤلادیمێر پوتین بە 88%ی دەنگەکان بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرایەوە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی بوو لە ڕوسیای دوای سۆڤیەت.
ترەمپ دووبارە دەگەڕیتەوە کۆشکی سپی؛
لە ئەمریکا بەرزبونەوەی نرخەکان، یارمەتی دۆناڵد ترەمپ-ی دا بۆ بەدەستهێنانی خولی دوەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەمەش دوای چوار ساڵ لە شکستپێهێنانی لەلایەن جۆ بایدن و جێهێشتنی کۆشکی سپی.
هەروەها هەستی دژە دەسەڵاتخوازی کە بەهۆی هەڵاوسانەوە سەریهەڵدا، بوە هۆی دامەزراندنی حکومەتی نوێ لە بەریتانیا، بۆتسوانا، پورتوگال و پەنەما.