باشترین بڕی خۆراک لە بەیانیاندا بۆ تەندروستی دڵ

تەندروستی

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 399

راچڵەکین-

لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە، باشترین نانی بەیانی ئەو ژەمەیە کە 20% بۆ 30%ـی ئەو وزەیەی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی بەدرێژایی رۆژ.

توێژەران سەرنجیان بۆ ئەو راستییە راکێشا کە بڕی خۆراک دەبێتە هۆی زیادبوونی هەندێک هۆکاری مەترسییەکانی دڵ و میتابۆلیک لە کەسانی بەساڵاچوودا.

هەروەها کوالیتی خۆراک گرنگە، چونکە خراپی کوالیتی دەبێتە هۆی ئەگەری زیادبوونی زۆرێک لە مەترسییەکانی دڵ، بەپێی هەواڵێکی مێدیکاڵ نیوز تودەی.

توێژینەوەکە لە پەیمانگای توێژینەوەی نەخۆشخانەی دێل مار لە ئیسپانیا بە بەکارهێنانی زانیارییەکانی توێژینەوەیەک ئەنجامدراوە کە لەسەر ٣٨٣ کەسی لە نێوان تەمەنی ٥٥ بۆ ٧٥ ساڵدا ئەنجامداوە.

بەشداربووانی توێژینەوەکە هەموویان کێشیان زیاد و قەڵەو بوون، لانیکەم سێ نیشانەی نەخۆشی گۆڕانکاری خۆراکیان هەبووە، بۆ ماوەی سێ ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کرا.

لەکۆتایی توێژینەوەکەدا، ئەو کەسانەی لە کاتی نانی بەیانیدا کەمتر لە 20% یان زیاتر لە 30%ی کالۆری رۆژانەیان خواردووە، کێشیان زیادیکردووە و دەوری کەمەریان زیاتر بووە بە بەراورد بەوانەی کە بڕی پێشنیارکراوییان وەرگرتووە.

هەروەها ئاستی ترایگلیسیریدیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووە و ئاستی کۆلیسترۆڵی HDL کەمتر بووە لە چاو ئەوانەی کە لە سەرەتای رۆژەکەدا 20-30% وزەیان خواردووە.

 

هـ . یـ

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن