راچڵەكین -
بەرگریی شارستانیی عێراق هۆشداریی لە روودانی گەردەلوول و زریانی بەهێز دەدات و لەپێاو سەلامەتیی هاووڵاتیانیش چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق چەند رێنماییەكی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گەردەلوول و زریان بڵاوكردەوە، داواشی لە هاووڵاتیان كرد لەكاتی بوونی مەترسی و رووداوی نەخوازراو، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەكە ژمارە (115) بكەن.
دەقی رێنماییەكان:
1- دووربكەونەوە لەو وایەرانەی شۆڕبوونەتەوە، ئەویش بەهۆی مەترسی پچڕانیان، چونكە ئەگەری هەیە پاش پچڕانیشیان كارەبایان تێدا بێت.
2- نزیك نەبنەوە لەو باڵەخانانەی كاریان تێدا دەكرێت، یان ئەوانەی مەترسی رووخانیان هەیە.
3- دووربكەونەوە لە درەختی گەورە، چونكە ئەگەری شكانیان هەیە.
4- لە كاتی شۆفێریدا ئاگاداربن، بەتایبەتی لە كاتی رەشەبادا كە تەپوتۆزی زۆری لەگەڵدا بێت، پێویستیشە ئاگاداری هێماكانی هاتووچۆبن.
5- دەرگە و پەنجەرەكان دابخەن بۆ كەمكردنەوەی دزەكردنی هەوا لەكاتی گەردەلوولدا.
6- دایكوباوكان دەبێت منداڵەكانیان فێری سرووشتی گەردەلوولەكان بكەن، بۆ دڵنیابوون لەوەی بە ئارامی دەخەون و ناترسن، چونكە رەنگە دەنگی رەشەباكە منداڵان بترسێنێت.
7- لەكاتی پەڕینەوە لە شەقامەكان هۆشیاربن؛ بەتایبەتی لە شەودا، چونكە زریانی خۆڵبارین لەوانەیە كاریگەری لەسەر ئاستی بینینی شوفێران هەبێت لە مەودا دوورەكاندا.
8- لە تابلۆكانی رێكلام دوور بكەونەوە.
9- ئاگاداری ئەو باڵەخانانە بن كە بە مادەی ئەلیكۆبۆن داپۆشراون، چونكە لەوانەیە هەندێك لە بەشەكانیان لەكاتی گەردەلوولدا هەڵبكەنرێن.
10- لە هەموو تاوەرەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت دووربكەونەوە، پێویستە بە وردی چاودێری ئەو تاوەرانەش بكرێت كە لەسەر خانووی نیشتەجێبوون دانراون.