واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

هەمەڕەنگ

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 699

راچڵەکین-

واتسئەپ لەگەڵ وەشانە نوێیەکەیدا چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ ئای ئۆ ئێس زیادکردووە، بژاردەی بەکارهێنانی فلتەر و باکگراوندی زیادکردووە لەکاتی بەکارهێنانی کامێرا لە رێگەی ئپەکەوە.

واتسئەپ کاردەکات بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ هاوبەشکردنی بەڵگەنامەکان لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکات، ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندی نوێی سکانکردنی بەڵگەنامەکان کە لە بژاردەی هاوبەشکردنی فایلەکاندا یەکخراوە، شایەنی باسە کە پێشتر باس لەوە کرابوو کە ئەم تایبەتمەندیانە لە وەشانی بێتا واتسئەپدا دۆزراونەتەوە و لە ئێستادا پەرەی پێدراوە.

وەشانی واتسئەپ 24.25.93 بۆ ئای ئۆ ئێس بۆ یەکەمجار لەلایەن شوێنپێهەڵگری تایبەتمەندی WABetaInfo بینرا و چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ زیادکراوە، ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە فلتەر و باکگراوندی جۆراوجۆر وەربگرن کە دەتوانرێت لە رێگەی کامێراکەوە جێبەجێ بکرێت.

ئەم هەڵبژاردنە وەک ئایکۆنێک لە تەنیشت ئایکۆنی گەلەری لە ڤیوفایندەرەکەدا دەردەکەوێت، کە بەکارهێنەران دەتوانن فلتەر و باکگراوندەکانی تێدا هەڵبژێرن.

هەروەها واتسئەپ باکگراوندی نوێ بۆ شاردنەوەی ژینگەی دەوروبەری بەکارهێنەرەکە دابین دەکات و رێگەی پێدەدات رەنگی ڤیدیۆکەش بگۆڕێت.

ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە دێت کە واتسئەپ تایبەتمەندی نوێی خستەڕوو بۆ باشترکردنی ئەزموونی نامە ناردن و پەیوەندیکردن پێش ساڵی نوێ، بەکارهێنەرانی واتسئەپ دەتوانن سوودمەند بن لەچەند تایبەتمەندییەک لە کاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکاندا، لەوانە وێنەی جوڵاو و پاکەتی ستیکەر بۆ ئەوەی لەگەڵ کەشێکی کریسمسانەدا پەیوەندییەکانیان ئەنجامبدەن.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن