راستەوخۆ خواردنەوەی چا و قاوە دوای نانخواردن ئەم کاریگەرییانەی دەبێت

تەندروستی

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 284

راچڵەکین-

ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکی هیندستان (ICMR) ئامۆژگاری لە بارەی خواردنی چا و قاوە کردووە، هەروەها دەزگای پزیشکی لەم دواییانەدا ١٧ رێنمایی نوێی خۆراکی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای نیشتمانی خۆراکی هیندستان (NIN) خستە روو، کە ئامانج لێی هاندانی خووی خواردنی تەندروستە.

بەپێی ئەوەی کە ماڵپەڕی NDTV بڵاویکردووەتەوە، رێنماییەکان جەخت لەسەر گرنگی پەیڕەوکردنی خۆراکی جۆراوجۆر و شێوازی ژیانی چالاک دەکەنەوە و هۆشداری دەدەن لە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چا و قاوە بەهۆی ئەگەری نیگەرانییە تەندروستییەکان.
توێژەرانی ICMR روونیان کردەوە کە چا و قاوە "کافاینیان تێدایە، کە کۆئەندامی دەماری ناوەندی هاندەدات و وابەستەیی فیزیۆلۆژی "ئالوودەبوون" دێنێتە ئاراوە."

هەروەها لە رێنماییەکەدا تیشک خراوەتە سەر رێژەی کافاین لە خواردنەوە بەناوبانگەکاندا، ئاماژە بەوە کراوە کە کوپێکی ١٥٠مل لە قاوە ٨٠ بۆ ١٢٠ میلیگرام کافاینی تێدایە، کوپیکی هاوشێوە چا ٣٠ بۆ ٦٥ میلیگرامی تێدایە، هەروەها پێشنیاری خواردنی تەنها ٣٠٠ میلیگرام کافاینیان کردووە لە رۆژێکدا.

هەروەها دەسەڵاتی پزیشکی هیندستان ئامۆژگاری ئەوەی کردووە کە لانیکەم بۆ ماوەی یەک کاتژمێر پێش نانخواردن و دوای نانخواردن لە خواردنی چا یان قاوە دووربکەونەوە، چونکە تانینی تێدایە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مژینی ئاسن لە جەستەدا تانینەکان دەبەسترێتەوە بەو ئاسنەی کە لە گەدەدا هەیە، ئەمەش وا دەکات بۆ جەستە قورس بێت ئاسن بە باشی هەڵبمژێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی ئاسن و کێشەی تەندروستی وەک کەمخوێنی، هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن