راچڵەکین-
كاتێك بیر له رۆژی له‌دایكبوونی مه‌سیح ده‌كه‌ینه‌وه، لەوانەیە بەر لە هەرشتێک داری رازێنراوەی کریسمس بێت بە خەیاڵماندا.
له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م و سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستده‌كرێت بە رازاندنەوە و دانانی داری کریسمس و به شێوه‌یه‌كی سەرنجراکێش لە رێی ڕووناكی و کەلوپەلی رازاوەوە ده‌ڕازێندرێته‌وه.
زۆرێك پێیانوایه نه‌ریتی دانانی داری كریسمس له سه‌ری ساڵی نوێ‌دا له ماڵه‌كاندا له سه‌رده‌می شاژنە ڤیكتۆرییهی به‌ریتانیاوە ده‌ستی پێكردووه، واته ئه‌و كاته‌ی كه شاژنه ڤیكتۆریا له‌نێوان ساڵانی 1873ــ1901 ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تیدا گرت، شاژنه ڤیكتۆریا و ئه‌میر ئه‌لبێرتی هاوسه‌ری حەزێکی زۆریان بۆ داری كریسمس بووه یاخود دەوترێت دوابەدوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌ت، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م نەریتە له ئه‌ڵمانیا سه‌ریهه‌ڵدا، پاشان له سه‌رده‌می شا جۆرجی سێیه‌مدا بۆ به‌ریتانیا گوازرایه‌وه، شا جۆرج باوكی ئه‌میر ئه‌لبێرتی هاوسه‌ری شاژنه ڤیكتۆریا بوو، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا، هاوسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی شا جۆرج، كه ناوی "شا‌رلۆت" بوو، وا راهاتبوو دره‌ختێك بۆ خێزانه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌یاندا بڕازێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵین گوایه شاژنه ڤیكتۆریا و ئه‌میر ئه‌لبێرت، یه‌كه‌م كه‌سن كه دانانی داری كریسمس ده‌كه‌ن به نه‌ریتێكی گشتی، بۆیه زۆرێك پێیانوایه ئه‌م نه‌ریته هی سه‌رده‌می ئه‌وانه.
به‌ڵام ئه‌م نه‌ریته ڕیشهیەکی زۆر كۆنتری هه‌یه کە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی زوو، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیحییه‌ت، دره‌خته هه‌میشه سه‌وزه‌كان له زستاندا، لای خه‌ڵكی مانایه‌كی تایبه‌تیان هه‌بووه، له زۆرێك له وڵاته‌كاندا باوه‌ڕ وابووه كه دره‌ختی هه‌میشه سه‌وز، تارمایی و ڕۆحی شه‌ڕه‌نگێز و جادووی ڕه‌ش و نه‌خۆشی دوورده‌خاته‌وه.
له میسری كۆندا، میسرییه‌كان داری سنه‌وبه‌ریان له ماڵه‌كانیاندا داناوه، ئه‌و كاته میسرییه‌كان خواوەندی "رهعـ"ـیان ده‌په‌رست كه سه‌رێكی هه‌ڵۆی پێوه‌یه و خۆری له‌به‌ردایه وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ تاج و ته‌خته‌كه‌ی، میسرییه كۆنه‌كان پێیان وابووه گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆر له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزیدا، سه‌ره‌تای چاكبوونه‌وه‌ی خواوه‌ند "رهعـ"ـه له نه‌خۆشییه‌كه‌ی، بۆیه دره‌ختی سنه‌وبه‌ریان له ماڵه‌كانیاندا داناوه وه‌ك ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنی ژیان به‌سه‌ر مردن‌دا.
ڕۆمانییه‌كان ئاهه‌نگ و جه‌ژنی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزی خۆریان هه‌بووه و به "ساتورنالیا" ناویان بردووە، وه‌ك ڕێزلێنانێك له "ساتۆرن"ـی خودای كشتوكاڵ، ڕۆمانییه‌كان دەیانزانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزی خۆر واتای ئه‌وه‌یه به‌م زووانه كشتوكاڵ گه‌شه ده‌كات و ده‌بووژێنه‌وه، له خۆشیی ئه‌مه وه‌ك بۆنه‌یه‌ك ماڵه‌كان و په‌رستگاكانیان به دره‌ختی هه‌میشه سه‌وز ڕازاندۆته‌وه.
له باكووری ئه‌وروپاش، كاهینانی "كه‌لت" په‌رستگاكانیان به سنه‌وبه‌ر ڕازاندۆته‌وه وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ به‌رده‌وامیی ژیان، ڤایكینگه‌كان پێیان وابووه سنه‌وبه‌ر توخمێكه له توخمه ڕووه‌كییه‌كانی "بالدر"ی خواوەندی خۆر.
له ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1747 داری كریسمس له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانییه نیشته‌جێكانی بهنسلڤانیاوه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا بوو، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌مریكییه‌كان پێیان وابوو ئه‌م دره‌خته ڕه‌مزی بتپه‌رستییه.
له ساڵی 1659، یاسایه‌ك ده‌رچوو كه ڕازانه‌وه‌ی داری كریسمسیان له ئاهه‌نگه‌كانی 25ـی دیسه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌م یاسایه تا سه‌ده‌ی سه‌ده‌ی 19 په‌یڕه‌و كرا، دوای گه‌یشتنی كۆچبه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كان و ئێرله‌ندییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌یان له ئه‌مریكا، ئه‌م ڕێگرییانه له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی نۆزده‌م هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، ئه‌مریكییه‌كان له ماڵه‌كانیاندا دره‌ختی سنه‌وبه‌ریان دانا و به شیرینی و چوكلێت ده‌یانڕازانده‌وه و ئه‌مریكییه به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانییه‌كانیش به سێ‌و و گوێز و هه‌نار و شیرینی و ڕۆشنایی و گڵۆپ ده‌یانڕازانده‌وه، ئیدی داری كریسمس له ئه‌مریكاش بووه نەریتێکی باو.
له رۆژی له‌دایكبوونی مه‌سیح هۆی دانانی داری سنه‌وبه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و داره هه‌موو كاتێك سه‌وز و پر به گه‌ڵایه ته‌نانه‌ت له وه‌رزی زستانیشدا، له ساڵی 1947، وڵاتی نه‌رویج له تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵیك دارێكی كریسمیس به دیاری ده‌به‌خشێت به وڵاتی به‌ریتانیا وه‌ك سوپاسگوزارییەك بۆ ئه‌و یارمه‌تییه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه له جه‌نگی جیهانی دووه‌م پێشكه‌ش به وڵاتی نه‌رویج كراوە.
هـ . یـ