سێ ئەندامی خێزانێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 930

راچڵەکین-

رووداوێکی هاوتووچۆ لە شنگال روویدا و بووە گیانلەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێکی لێکەوتەوە. 

"ئێوارەی رۆژی سێشەممە 24-12-2024، لە رێگەی شنگال و بازگەی ئوم شەبابیت لە بەرامبەر کۆمەڵگەی تەلبەنات، بارهەڵگرێک لە جۆری لۆری و پیکابێکی"جۆری نیسان پێکیاندادا.   

نایف سەیدۆ، قایمقامی قەزای شنگال بە وەکالەت بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە، "بەهۆی رووداوەکەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە، کە پیاوێک و دوو ژنن، شوفێری لۆریەکە سەلامەتە".

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی دەستەى ئامارو سیستمى زانیاریى جیوگرافیی عێراق، ساڵى رابردوو 11 هەزار و 552 رووداوی هاتووچۆ لە عێراق روویانداوە و 3262 رووداویان گیانلەدەستدانیان لێکەوتووەتەوە.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن