راچڵەکین-
بۆئەوەی تەندروستی جەستە بە گشتی باشتر ببێت پێویستە هەندێك رێنمایی لەکاتی خۆشتندا جێبەجێ بکرێن بۆئەوەی جەستە سوود لە خۆشتنەکە ببینێت و کاریگەریی خراپی لەسەری نەبێت.
ماڵپەڕی تەندروستی "healthline" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو سێ رێنماییە کردووە کە دەبێت هەمووان لەکاتی خۆشتندا جێبەجێی بکەن، بەم جۆرە:
١. کوپێك ئاو بەر لە خۆشتن بخۆرەوە، کوپێك ئاوی شلەتێن یان لە پلەی گەرمی ژووردا کێشەکانی پەیوەندیدار بە فشاری خوێنەوە چارەسەر دەکات. چونکە وادەکات مولوولەکانی خوێن فراوان ببن و خوێن باشتر بگات بە جەستە.
٢. پێش نانخواردن خۆت بشۆ، خۆشتن دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وزەی گەرم لە گەدە و هەناودا، کە ئەم وزەیەش یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەرس و مژینی ماددە خۆراکییەکان.، بۆیە باشتروایە دوای خۆشتن خواردن بخۆن بۆئەوەی گەدە باشتر خواردنەکان هەرس بکات و سوودی لێببینێت.
٣. خۆشۆردن بەر لە خۆرئاوا بوون، بەهۆی ئەوەی دوای خۆرئاوابوون جەستە دەست بە ساردبوونەوە دەکات، باشتروایە لە رۆژدا خۆت بشۆیت، هەروەها خۆشتن بەر لە خەوتن وادەکات کونیلەکانی جەستە دابخرێن و گەرمی لە جەستەدا قەتیس ببێت.
هـ . یـ