راچڵەکین-
واتسئەپ بڕیاریدا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە پشتگیری هەندێک ئامێری کۆن نەکات کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدیان لەسەرە.
لە 1ـی 1ـی ساڵی داهاتووەوە واتسئەپ لەسەر ئەو ئامێرانەی ئەندرۆید کارناکات کە ئەندرۆید کیتکات یان وەشانی پێشووتری سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدیان لەسەرە.
گۆڕانکارییە نوێیەکە بەو مانایە دێت کە ئەو کەسانەی ئامێرە کۆنەکانی ئەندرۆید بەکاردەهێنن، دەبێت ئامێری نوێتر بکڕن بۆ ئەوەی بتوانن بەرنامەی واتسئەپ بەکاربهێنن.
بەپێی ماڵپەڕی مینت، واتسئەپ کۆتایی بە پشتگیری ئامێرە کۆنەکانی ئەندرۆید دەهێنێت، چونکە توانای پشتگیریکردنی ئەو تایبەتمەندییە نوێیانەیان نییە کە بۆ بەرنامەکە زیاد دەکرێن.
بەم گۆڕانکارییە بەرنامەی واتسئەپ لەسەر زۆرێک لە مۆبایلە بەناوبانگەکانی ئەندرۆید کارناکات، لەوانە سامسۆنگ گالاکسی ئێس سێ، مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی، ئێچ تی سی یەک.
هـ . یـ