راچڵەکین-
هۆندا و نیسان پلانی خۆیان بۆ یەکگرتنی ئەو دوو کۆمپانیایە راگەیاند، بە پێی پلانەکە بڕیارە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٦ ئەو دوو کۆمپانیایە بەیەکەوە کۆمپانیایەکی هاوبەش بۆ وەبەرهێنانی بەرهەمەکانیان دابمەزرێنن.
بەڕێوبەرانی ئەو دوو کۆمپانیایە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تۆکیۆ رایانگەیاند، بە مەبەستی گەیشتن بە ئەنجام لەو بارەیەوە رێکەوتنێکیان واژۆکردووە.
هۆندا و نیسان دووەم و سێیەم گەورە کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێلن لە ژاپۆن و لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە کۆی گشتی حەوت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووە.
بەهای کۆمپانیای هۆندا لە بازاڕی بۆرسەدا نزیکەی ٤٠ ملیار و کۆمپانیای نیسان ١٠ ملیار دۆلارە.
ئەو کۆمپانیایەی کە لە ئەنجامی یەکگرتنی ئەو دوو کۆمپانیایە دادەمەزرێت، دەبێت بە سێیەم گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.
هـ . یـ