زانیاری لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمشەوی سلێمانی

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1394

راچڵەكین - 

لە سلێمانی تەقە لە باوك و كوڕێك كراو بەهۆیەوە هەردووكیان بریندار بوون. 

ئەمشەو لەبەردەم باخی بەختیاری نزیك دووسایدی بەكرەجۆ، چەكدارێك لەناو ئۆتۆمبێلێكەوە دەستڕێژی گوللەی لە دوو كەس كردو هەردووكیانی بریندار كرد. 

بەگوێریە ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئەو دوو كەسەی تەقەیان لێكراوە باوك و كوڕن، لەدوای رووداوەكەش هەردووكیان بە برینداری رەوانەی نەخۆخشانە كراون و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدان. 

لەئێستادا هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، تائێستاش هۆكاری تەقەكردنەكەو ناسنامەی ئەو چەكدارەی تەقەی كردووە، ئاشكرا نەبووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن