ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی گرنگی زیادکرد

هەمەڕەنگ

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 827

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

کۆمپانیای مێتا زیادکردنی تایبەتمەندییەکی گرنگی لەژێر ناوی تەوقیتکردنی نامە  ( Schedule DM)، بۆ ئاپی ئینستاگرام راگەیاند.

بەزیادکردنی ئەو تایبەتمەندییە بەکارهێنەرانی ئیسنتاگرام دەتوانن نامە تەوقیت بکەن، واتە کاتێک کەسێک یان بزنزێک دەیەوێت لە کات و ساتێکی دیاریکراو نامە بۆ لایەنی مەبەست بنێرێ، ئەوا دەتوانێت پێشوەختە نامەکە بنوسێت و لە رێگەی تایبەتمەندیی تەوقیتەوە، کاتێکی دیاریکراو بخاتەسەر نامەکە و دواتر خۆی لەو ساتەدا نامەکە دەنێردرێت بۆ بەرامبەر و پێویست ناکات ئاگاداری بێت و لەوکاتەدا لەخەت بێ، هەروەک لە وێنەکەدا دیارە.



مێتا ئاماژەی بەوەداوە، ئەم تایبەتمەندییە گرنگی خۆی هەیە بۆ بزنز و خاوەن براندەکان، چونکە لە رێگەی نامەوە پەیوەندییەکانیان ئەنجام دەدەن و ئەمەش کارئاسانیی باشیان بۆ دەکات.

ئەم تایبەتمەندییە لە رێگەی نوێکردنەوەی ئاپی ئینستاگرام، بەکارهێنەر دەبێتەخاوەنی و دەتوانێت بەکاریبهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن