ئەدیسۆن بۆ یەکەمجار گڵۆپی کرد بە درەختی سەری ساڵەوە

هەمەڕەنگ

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 179

راچڵەکین-

زیادکردنی گڵۆپ بۆ درەختی سەری ساڵ بۆیەکەمجار لەلایەن ئەندازیار و داهێنەری ئەمریکی تۆماس ئەدیسۆنەوە ئەنجامدرا و تا ئێستاش بیرۆکەکەی ئەدیسۆن بەکار دەهێندرێتەوە، کە لەسەرەتادا بەمەبەستی  پاراستنی گیانی خەڵک ئەنجامیدا.

نزیک دەبینەوە لە جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زاینی و هاوڵاتیانیش گرنگی بە  درەختی سەری ساڵ دەدەن، کە مێژووی سەرهەڵدانی دەگەرێتەوە بۆ ناوەراستی ساڵانی 1500ـی زایینیی و بووەتە ‌هێمایەکی سەرەکی بۆنەی سەری ساڵ، سەرەتا تەنها درەختەکە وەک هێمایەک لە چالاکییە جۆراوجۆرەکاندا بەکارهاتووە پاشان سوودیان لەبەکارهێنانی مۆم وەرگرتووە بۆ رازاندنەوەی درەختەکە کە ساڵانە چەندین کارەساتی جیاوازی لێدەکەوتەوە لە سەرانسەری جیهان. 

تۆماس ئەدیسۆن بۆ یەکەمجار لە مێژوودا هەنگاوێکی جیاوازی ئەنجامدا و لە جیاتی مۆم هەستا بەبەکارهینانی و گڵۆپی جۆراوجۆر، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خەڵک ئەم کارەی کرد، چونکە لەگەڵ جەژنی سەری ساڵدا دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکانی جیهان مۆمییان دەکرد بە درەختەکەوە، کە ئەوەش زۆرجار دەبووە هۆی ئاگرگرتنی درەختەکە و سووتانی ماڵ و شوێنەگشتییەکان و گیانلەدەستدانی خەڵکی لی دەکەوتەوە.

ئەدیسۆن لەمیانەی ئەنجامدانی چالاکی سەری ساڵی 1880 لە گۆڕەپانی چالاکییەکان، ژمارەیەک گڵۆپی جۆراوجۆر دەهێنێت و پاشان بەسوودوەرگرتن لە کارەبای وێستگەیەکی شەمەندەفەر گڵۆپەکان دادەگیرسێنێت و ئامادەبوان سەرسام دەکات، کە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو سەدە تا ئێستا بیرۆکەکەی ئەدیسۆن بۆ رازاندنەوەی درەختی سەری ساڵ بەکاردەهێندرێت.


 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن