پیدرۆ سانشێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا
راچڵەكین -
حكومەتی ئیسپانیا داوا دەكات دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ فەلەستین دروستبكرێت، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەش رایدەگەینێت: پێویستە ئەندامییەتی تەواو بە فەلەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان بدرێت و كۆتایی بە داگیركاریی ئیسرائیلیش بهێندرێت.
پیدرۆ سانشێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا، لەمیانی وتارێكیدا لە كۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال، كە لە ریبات-ی پایەتەختی مەغریب بەڕێوەدەچێت، رایەیاند: پێویستە هاوكاری فەلەستییەكان بكرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان و سیفەتی ئەندامی هەمیشەییان لە نەتەوەیەكگرتووەكانیش پێبدرێت.
سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەكرد، گرنگە ئاشتییەكی گشتگیر و راستەقینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار بكرێت و هەردوو گەلی فەلەستینی و ئیسرائیلی لەپتاڵ یەك بە ئاشتییانە بژین و كۆتایی بە داگیركاریی و نەهامەتییەكان بهێنرێت، ئەم كارەش تەنها بە دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ فەلەستین و ئیسرائیلییەكان بەدیدێت.
لەمانگی ئایاری ئەمساڵ، حكومەتی ئیسپانیا بە فەرمی دانینا بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، بەو هۆییەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل دووچاری گرژی و ئاڵۆزی بوو.