وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 94

راچڵەكین - 

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بە سەردانێك گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازیی لێكرا. 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، كویدۆ كرۆزێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ بەغدا، گەیشتە هەولێرو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەو ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێكرا. 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، سبەینێ وەزیری بەرگریی ئیتالیا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە دەكرێت. 

سەردانەكەی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ هەولێر، لەدوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی دێت بۆ بەغدا، كە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبووەوەو تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەش، هاوكاری وهەماهەنگی نێ,ان هەردوو وڵات بوو لەبواری بەرگری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن