فرۆشی بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

ئابوری

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 132

راچڵيکین-

بەگوێرەی سەکۆی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندی بۆ خستنەڕووی ئاستی فرۆشی دۆلار، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بانکەکە زیاتر لە یەک ملیار و 445 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە. 

 

ئەمڕۆ شەممە، بانکی ناوەندی لەرێگای سەکۆی خستنەڕووی ئاستی فرۆشی حەواڵە و کاش رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا لەلایەن بانکە رێگەپێدراوەکان و بازرگانان و گەشتیارانەوە بڕی یەک ملیار و 445 ملیۆن و 674 هەزار  و996 دۆلار بە هەردوو شێوەی حەواڵە و نەختینە بە نرخی فەرمی فرۆشراوە. 

 

هەر بەگویرەی سەکۆی ئەلیکترۆنی، لەماوە ئەو هەفتەیەدا بڕی یەک ملیار و 387 ملیۆن و 574 هەزار و 995 دۆلار بە شێوەی حەواڵە دەرەکی فرۆشراوە کە بەرامبەرە بە 97٪ـی  تێکڕای فرۆشی هەفتانەی بانکەکە. 

 

لەماوەی ئەو هەفتەیەدا بە تێکڕا رۆژانە بڕی 289 ملیۆن و 134 هەزار و 999 دۆلار فرۆشراوە کە لەو رێژەیە بڕی 97٪ـی بەشێوەی حەواڵە بووە و بری 3٪ـی بەشێوەی کاش بووە. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن