دیاردەی وەرگەڕانی زستان روودەدات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 373

راچڵەکین-

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرزی زستان لە هەرێمی كوردستان و نیوەگۆی باكووری زەوی دەستپێدەكات و لەو بارەیەشەوە بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم دیاردەی وەرگەڕانی زستان شیدەکاتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە رێكخراوی فەلەكناسی كوردستانەوە بڵاویكردۆتەوە، بەپێی لێكدانەوە فەلەكییەكان21-12-2024 كاتژمێر 12:20ـی دوای نیوەڕۆ بە كاتی هەولێر، دیاردەی وەرگەڕانی زستانە روویدا و یەكەم ڕۆژی وەرزی زستان لەنیوەگۆی باكووری هەسارەكەمان دەستیپێکرد،کر ئەو ڕۆژەش درێژترین شەوی تیادایە، كە ماوەكەی دەگاتە 13 كاتژمێر و 44 خولەك و 1 چركە و ماوەی ڕۆژیش كورترین ئاست تۆمار دەكات، كە دەگاتە 10 كاتژمێر و 15 خولەك و 59 چركەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە،بەگوێرەیی لاریی گۆشەیی خولانەوەی تەوەریی زەوی لەسەر خولگەكەیدا تیشكی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر خولگەی گیسك لەنیوەگۆی باشووری زەوی، هەربۆیە تیشكی خۆر زیاتر بەرەو نیوەگۆی باشووری زەوی دەكشێ تا دەگاتە ئاستی 23 پلە بەرەو باشوور، كە ئەمەش كشانێكی زۆر دەنوێنێ لە تیشكی خۆر لە نیوەگۆی باكوور بەرەو باشوور و بۆ دانیشتوانی نیوەگۆی باشووری زەوی، دەستپێكی وەرزی هاوینە، واتە (وەرگەڕانی هاوین) دەبێت.

هوکات هەر بەگوێرەی راپۆرتکەیی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان،هۆكاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو و ڕۆژ و دابەزینی پلەكانی گەرما لە نیوەگۆی باكووری زەوی هۆكارەكەی بۆ لاربوونەوەی تیشكی خۆرە، نەوەك دووركەوتنەوە و نزیكبونەوەی زەوی لە خۆر، چونكە لە ڕاستیدا وەرگەڕانی زستانە لە نیوگۆی باكووری زەویدا كاتێك ڕوودەدات، كە هەسارەكەمان بەرەو نزیكترین خاڵ دەڕوات لەگەڵ خۆردا.

ئەوەش خراوەتەڕوو،بەو پێیەی ئەو ناوچانەی دەكەونە ناو بازنەی جەمسەریی باكوور لە هێڵە پانییە بەرزەكان خۆر یەگجار زۆر زیاتر لە ئاسمانیان دوور دەكەوێتەوە و تا وایلێدێت خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ لەو ناوچانەدا نابینرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، لە ناوچەكانی نێو بازنەی جەمسەریی باشووردا خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵدێت و لە كاتی ئاوابوونیدا لەسەر ئاسۆی ڕۆژئاوا دەبێ و پاشان بۆ باكووری ڕۆژئاوا و ئینجا باكوور و پاشان بۆ باكووری ڕۆژهەڵات و ئینجا دووبارە لە ڕۆژهەڵاتدا بەرز دەبێتەوە بۆ ناوەڕاستی ئاسمان.

تەواوی دیاردەكانی هەڵگەڕانەوەی زستانە لە نیوەگۆی باكوور لە 20 – 21 – 22 مانگی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێك ڕوودەدات، بەڵام زۆر بە دەگمەن لە 23 ی كانوونی یەكەمدا ڕوودەدات، بۆیە، دوایین هەڵَگەرانەوەی زستانە لە 23 ی كانوونی یەكەمی 1903 ڕوویدا و لە 23 ی كانونی یەكەمی 2303 دا دووبارە دەبێتەوە، واتە بە ویستی خوای گەورە دوای 280 ساڵی دیكە دووبارە دەبێتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن