راچڵەکین-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک تونێلی دەربەندیخان تەرمێک دۆزراوەتەوە و لەوبارەیەشەوە قائیمقامى دەربەندیخان رایگەیاند، ئهو تهرمهى دۆزراوهتهوه هیچ ناسنامهیهكى پێ نییه.
ئەمڕۆ شەممە، سلێمان سهعید، قائیمقامی دەربەندیخان لەبارەی ئەو تەرمەی کە لەنزیک تونێلەکەی دەربەندیخان دۆزراوەتەوە رایگەیاند، هێزە ئەمنیەکانی شارەکە ئاگاداریان کردووەتەوە لەوەی كه تەرمێکیان لەپشت تونێلی دەربەندیخان دۆزیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئهوكهسه كه بهمردویی تەرمەکەیی دۆزراوهتهوه هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و تائێستاش نازانین خهڵكى كوێیه.
ئەو قائیمقامە باسی لەوەش کرد، رەگەزی نێرە و چەند ژمارە مۆبایلێكى لەگیرفاندابووە و نوسراوێکیشى پێبوە، كه بەزمانی هندی یان بەنگلادیشی نوسراوە بۆیە تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد. وتیشی، " تا ئێستا هۆکاری مردنی ئەو کەسە نازاندرێت".