راچڵەکین-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی ئەوروپا دەکاتو دەڵیت، " ئەگەر نەوت و غازی زیاترمان لێنەکڕن ئەوە باجی زیاترمان پێبدەن".
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی یاسایی باجەوە رایگەیاند، ئەگەر ئەوروپا نەوت و گازی زۆرمان لێنەکڕنەوە ئەوە دەبێت باجی زیاتر بدەنە ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا باسی لەوەکردبوو،دەبێت وڵاتانی ئەوروپا و کەنەدا و مەکسیک بازرگانی زیاتر لەگەڵ واشنتن ئەنجامبدەن و ژیرخانی بازرگانی فراوانتر بکەن ئەگەر وانەکەن دەبێت بەرێژەی 25% باجیز زیاتر بدەنە ئەمریکا.
بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا لە ساڵی 2023دا ناهاوسەنگی بازرگانی ئەمریکا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لەسەر کاڵاکان 209 ملیار دۆلار بووە، بەجۆرێک 576 ملیار دۆلار هاوردە لە ئەوروپاوە بووە، بڕی 367 ملیار دۆلار هەناردە لە ئەمریکاوە هەبووە و ترەمپیش دەیەوێت ئەو جیاوازییە هاوسەنگ بکات تاوەکوو رێگە لە کورتهێنانی بودجە بگرێت لە ئاستی بازرگانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی چوار ساڵی داهاتوودا.