راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینی کراوی 24 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممە رایگەیاند،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای هەرێم.
ئاماژە بەوەش کراوە،پلەکانی گەرما بەڕێژەیی 2-1 پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 14
سلێمانی 13
دهۆک 12
کەرکوک 15
هەڵەبجە 11
زاخۆ 14
حاجی ئۆمەران 4
سۆران 12
گەرمیان 17