شاندی دارایی هەرێم و عێراق دەگەڕێنەوە بەغدا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1098

راچڵەکین-

‎بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی فیدراڵ بریاردرا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.

 

  ‎ئەمڕۆ شەممە 21-12-2024 ، رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردووە: “تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوە و رێکخستنی تەواوەتی بۆکراوە.

 

‎بریکارەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوە و تەواوی ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە.

 

  ‎جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بگەڕینەوە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆن  کە کێشە هونەرییەکانی پەیوەست بە مووچە کۆتایی پێ بێت

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن