راچڵەکین-
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو بازاڕێکدا کرد و بە گوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک برینداری زۆر هەیە.
بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان لە رووداوەکەی شاری ماگدێبێرگدا کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، جگە لە گیانلەدەستدانی کەسێک نزیکەی ٨٠ کەس لە رووداوەکەدا برینداربوون.
لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و بە گوێرەی ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی ئەڵمانیا باسی لێوە دەکەن، بە رەچەڵەک سعودییە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی DW، بەرپرسانی شارەکە رایانگەیاندووە، رووداوەکە ئاسایی نەبووە، بەڵکو گومان دەکەن هێرشێکی مەبەستدار بێت.
ئۆلاڤ شۆلتز راوێژکاری ئەڵمانیا لەبارەی رووداوەکە، لە سەکۆی x پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند رووداوەکە مایەی مەترسییەکی گەورەیە.
هـ . یـ