راچڵەکین-
باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لەگەڵ بەرپرسانی دەستەی تەحریری شام کۆبووەوە.
بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، مەبەست لە کۆبوونەوەکە "تاوتوێکردنی ئەو بنەمایانە بووە کە لەنێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە عەقەبە رێککەوتنیان لەبارەوە کراوە."
باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە: "یەکێک لە بنەماکان پاڵپشتیکردنی پرۆسەیەکی سیاسیی گشتگیرە کە ئەنجامەکەی پێکهێنانی حکومەتێک بێت نوێنەرایەتی خەڵکی سووریا بکات."
باڵیۆزخانەی ئەمریکا باس لەوەش دەکات، "گرنگە حکومەتی داهاتوو رێز لە مافی هەموو سووریاییەکان بگرێت."
هـ . یـ