شوێنی گونجاو بۆ هەڵگرتنی هێلکە کوێیە؟

تەندروستی

20/12/2024     ژمارەی بینراو 428

راچڵەکین-

ئادەم ئۆکلی شارەزای بواری پاراستنی خۆراک شوێنی دروستی بۆ هەڵگرتنی هێلکە لە ساردکەرەوەدا ئاشکرا کردووە، بە پێچەوانەی ئەو شوێنەی کە زۆربەی خەڵک بەکاریدەهێنن. 

بەپێی ئەوەی رۆژنامەی “دەیلی مەیلی” بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئۆکلی دەڵێت ئەو شوێنەی لە زۆربەی ساردکەرەوەکاندا تایبەت بە هێلکە تەرخانکراوە و دەکەوێتە ناو دەرگاکەوە، شوێنێکی گونجاو نییە بۆ هەڵگرتنی هێلکە. 
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵگرتنی هێلکە لە دەرگای ساردکەرەوەدا ئەگەری پیسبوون و شکانیشی زیاد دەکات.  

روونیشی کردەوە: "دەرگای ساردکەرەوە بەهۆی بەردەوامی کردنەوەی و داخستنی زیاتر بەرکەوتەی پلەی گەرمی دەرەوە دەبێت، ئەم ژینگە ناجێگیرەش بارودۆخێک دروست دەکات کە بەکتریای تێدا گەشە بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپبوونی خێرای هێلکەکان". 

لەبری دەرگا، ئۆکلی دەڵێت، پێویستە هێلکە لە شاراوەترین بەشی ساردکەرەوەدا دابنرێت، بە مەبەستی پاراستنی پلەی گەرمی جێگیری ناو ساردکەرەوەکە.  

رەنگە هەندێک نیگەران بن لەوەی کە هێشتنەوەی هێلکە لە ناوەڕاستی ساردکەرەوەدا دەبێتە هۆی مەترسی بۆنی نەخوازراو یان تێکچوونی تامی خۆراکی دیکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆکلی وتی دەتوانرێت لەناو دەفرێکی پلاستیک هەڵبگیرێت کە سەرەکەی دادەخرێت. 

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن