راچڵەکین-
کۆمپانیای ئۆپن ئای-ی خاوەنی چات جی پی تی، تایبەتمەندییەکی نوێی لەسەر ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ ئاشکرا کرد.
تایبەتمەندییە نوێیەکە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئەمریکی دەدات قسە لەگەڵ چاتبۆتێکی ئۆتۆماتیکی بکەن کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات.
بەگوێرەی ئاژانسەکان، کۆمپانیای ئۆپن ئای ڕایگەیاندووە کە ئەو سوودەی بۆ بەکارهێنەرانی واتسئەپ دابین کردووە کە مانگانە یەک گفتوگۆی دەنگی لەگەڵ چاتبۆتێکی ئۆتۆماتیکیدا بەخۆڕایی بۆ ماوەی ١٥ خولەک ئەنجام بدەن.
هەروەها کۆمپانیاکە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەرەوەی ئەمریکا دەدات لەبری ئەوە کورتە نامە بۆ "ChatGPT" لە ڕێگەی "WhatsApp"ـەوە بنێرن.
بەکارهێنەران دەتوانن بزوێنەری گەڕانەکە بەکاربهێنن کاتێک ئەکاونتێک دروست دەکەن، بۆ ئەوەی پرسیار بکەن لە "ChatGPT" سەبارەت بە نوێترین هەواڵ یان ڕووداوەکانی داهاتوو، بۆ نموونە، و وەرگرتنی وەڵامێکی نووسراو بە لینکی ماڵپەڕەکانەوە.
هـ . یـ