ئاماری قوربانیان لە غەززە تا دێت بەرز دەبێتەوە

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 135

راچڵەکین- 
ئاماری قوربانیان لە کەرتی غەززە لە دەرئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکە رۆژ بە رۆژ لە بەرزبوونەوەدان.   

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە راگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە بڵاوکردەوە.   

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکەش، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ـوە تاوەکو ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە کوژراون بەرزبووەوە بۆ ٤٥ ھەزار و ٢٠٦ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٧ ھەزار و ٥١٢ کەس.

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن