مان سیتی گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

وەرزش

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 48

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ هەینی، پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مان سیتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕوبن دیاز بەرگریکاری پورتوگالی لە یارییەکانی داهاتووی مانچستەر سیتی ئامادە نابێت.

ڕۆژنامەی ئەتلەتیک لێدوانەکانی گواردیۆلای بڵاوکردەوە، تیایدا ئامادەنەبوونی دیازی بۆ ماوەیەکی درێژ پشتڕاستکردەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە لە نێوان 3 یان 4 هەفتەدا بێت، ئەوەش بەهۆی پێکانی ماسولکەی دیارینەکراوەوە.

یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە لە کاتی بەشداریکردنی بەرامبەر یونایتد، یەکشەممەی ڕابردوو، کە گواردیۆلا ڕایگەیاند، “لە خولەکی 75 هەستی بە شتێک کرد، بەڵام بەهێز بوو و ویستی بەردەوام بێت لە یاریگا، بەڵام ئێستا دووچاری پێکانبووە”.

کاتێک پرسیاری لەبارەی بارودۆخی گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکەی ئیدرسۆن لێکرا، پیپ وەڵامی دایەوە و وتی: “هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەم نییە سەبارەت بە ئامادەیی ئەو بۆ بەشداریکردن لە سبەینێدا”.

سبەی شەممە، مان سیتی لە گەڕی 17ی خولی نایابی ئینگلتەرا، لە یاریگای ڤیلا پارک، ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە.

بڕیارە سبەی ستیفان ئۆرتێگا لە شوێنی ئیدێرسۆن بەشداری بکات، هەروەک چۆن داب و نەریتە هەرکاتێک ئیدێرسۆن لە یارییەکانی تیپەکەدا بەشداری نەکات.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بە باشتربوونی باری ئەو دووانە کرد کە بریتین لە مانوێل ئاکانجی و جۆن ستۆنز، هەروەک گوتبووی “لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە بۆ ڕاهێنانەکان، ئەمەش بۆ ئێمە باشە”.

لە کۆتاییدا وتی: نازانم سبەی لە سەرەتاوە یارییان پێدەکەم یان نا، چونکە دوێنێ یەکەم مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامدا کە پێنجشەممە بوو.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن