راچڵەکین-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەوشاندەی ئەمریکا کە بۆ گفتوگۆکردن لەبارە دۆخی سووریا و حکومەتی نوێی سوریا رۆشتنە دیمەشق بە هۆکاری ئەمنی کۆنفرانسی رۆژنامەوانیان هەڵوەشاندەوە.
پێشتریش ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سووریا و دۆجی ناوچەکە شاندێکی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردەی تەحریر شام کۆدەبنەوە.وتیشی،"هەرچەندە لەلایەن واشنتنەوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندراوە، بەڵام تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیش چۆنێتی پیشتیوانی ئەمەریکا دەبێت بۆ سووریای نوێی و بۆ ئەومەبەستەش کۆبوونەوەکە دەکرێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، شاندەکەی ئەمەریکا پێکهاتووە لە باربارا لیف بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،دانیال ڕۆبینستاین دیپلۆماتکاری ئەمەریکا لە وڵاتانی عەرەبی کە بەرپرسە لە دۆسیە پەیوەندیدارەکان بە سووریا، لەگەڵ ڕۆجەر کارستنس بەرپرسی بارمتەکانی ئەمەریکا، کە بەدوای بەڵگەدا دەگەڕێت لەسەر ئەمریکییە ونبووەکان، لە نێویاندا ڕۆژنامەنووس، ئۆستن تایس کە لە ئابی 2012 لە سووریا چارەنووسی نادیارە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، شاندەکە جیا لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێستای دیمەشق، پلانیان وایە قسە لەگەڵ خەڵکی سووریاش بکەن سەبارەت بە تێڕوانینیان بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان و چۆن ئەمریکا دەتوانێت یارمەتیان بدات، چونکە ئەمە یەکەم سەردانی شاندی دیپلۆماتکارانی ئەمریکایە بۆ دیمەشق لە دوای 13 ساڵ لە گرژی و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سوریاوە.