راچڵەکین-
جگەرەکێشان کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبونی نەخۆشی و ڕێژەی مردن لە جیهاندا، لە نێوان زۆرێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی تەندروستی کە هەیەتی، لە تویژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی هاندانی کرداری دروستبونی خڕۆکە سورەکانی خوێن، کە بە شێوەیەکی گشتی بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئێریسرۆپۆیتین (EPO)ـەوە دروست دەبێت و ئەوەش وادەکات کەسی جگەرەکێش کێسەی بەرزبوونەوەی رێژەی خوێنی هەبێت.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، کەسانی جگەرەکێش گورچیلەیان بڕێکی زۆرتری هۆرمۆنی ئیریسرۆپۆیتن دەردەدات و کرداری دروستبوونی خڕۆکە سورەکانی خوێن زۆرتر ڕودەدات و لە ئەنجامدا ڕێژەی خوێن زیاد دەکات، کە لە توێژینەوەکەدا لەکۆی 68 کەسی کە وەک نومونەی توێژینەوەکە بەشداربوون، کەسانی جگەرەنەکێش 29٪، ئەوانەی کە پێستر جگەرەکێشبوون 43٪ و ئەوانەشی لە ئێستادا جگەرەکێشن بە ڕێژەی 28٪ بوون، کە دەرکەوتووە ڕێژەی هیمۆگڵۆبین (پڕۆتینی ناو خوێن) ڕێژەی خوێن لە لەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن بەرزتر بووە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن یاخود وازیان لە جگەرە کێشان هێناوە.
بەڵام ڕێژەی هۆرمۆنی ئێریسرۆپۆیتن کەمتربوە لە کەسانی جگەرەکێش بەراورد بە کەسانی جگەرەنەکێش، ئەمەش ئەو ئەنجامە دەردەخات کە کەسانی جگەرە کێش ڕێژەیەکی بەرزتری خڕۆکە سورەکانی خوێنیان و ئاستی هیمۆگڵۆبین و لە ئەنجامدا ڕێژەیەکی بەرزتری ئاستی خوێنیان هەیە لەگەڵ ڕێژەیەکی نزمتری ئاستی هۆرمۆنی ئێریسرۆپۆیتن، لێرەدا ئەوە دەستنیشان کراوە کە کاریگەرییەکانی جگەرە لەسەر خوێن بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی هەیە بە ئاستی هۆرمۆنی ئێریسرۆپۆیتن.
زیادبونی ژمارەی خڕۆکە سورەکانی خوێن و بەهاکانی هیماتۆکریت لە جگەرەکێشە نێرەکاندا دەتوانرێت ڕوون بکرێتەوە بەو ڕاستییەی کە کەمی ئۆکسجینی شانەکان بەهۆی زیادبونی دروستکردنی هیمۆگلۆبینی کاربۆکسییەوە دروست دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی دەردانی ئێریسرۆپۆیتین، بەم شێوەیە کرداری ئێریسرۆپۆیسس و دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن زیاد دەکات.
کەسانی جگەرەکێش توشی کەمی ئاستی ئۆکسجین دەبنەوە لە خانەکاندا، ئەم کەمبونەوەی ئۆکسجینەش هانی زیاد دەردانی هۆرمۆنی ئێریسرۆپۆیتن دەدات لەلایەن گورچیلەکانەوە، لە ئەنجامی ئەمەشدا ڕێژەی هۆرمۆنی ئێریسرۆپۆیتن کەم دەکات و کرداری دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن زیاد دەکات، دوای زیادبوونی کرداری خڕۆکە سوورەکانی خوێن ڕێژەی خڕۆکە سورەکان و ڕێژەی هیمۆگڵۆبین زیاد دەکات و بەمەش ڕێژەی خوێن لە کەسانی جگەرەکێشدا زیاد دەکات.