ئەو تۆمەتبارانەی دزییان لە بەنزینخانەیەك كردبوو دەستگیركران

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین - 

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند كە لە بەنزینخانەیەكی قەزای سەیدسادق زیاتر لە 35 ملیۆن دیناریان دزیبوو.  

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەبەنزینخانەكەیدا بڕی 35 ملیۆن و 607 هەزار دیناری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە، سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن. 

وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا، دەستبەسەر بڕێك لەپارە دزراوەكەدا گیرا، تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە كە بڕێك لەپارەكەیان گۆڕیوەتەوە بە دۆلاری ئەمەریكی و هەر لەپارەكە ماتۆڕسكیل و دەمانچەو موبایلیان كڕیوە. 

هەرسێ تۆمەتبار بەناوەكانی (ر، ب، ع - س، ج، ح - هـ، ج، ح) دوای دانیان بەتاوانەكەیان، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عیراقی، ڕاگیراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن