هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە دەکرێت

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 215

راچڵەكین - 

بەمەبەستی چارەسەركردنی قەرەباڵغی لە سەنتەری شاری هەولێر، هاتووچۆ بڕیاریدا رۆژانی هەینی بۆماوەی حەوت كاتژمێر هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شارەكە قەدەغە بكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە "لەبەر ئەوەی ڕۆژانی هەینی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتی بازاری شێخەڵڵا و پاركی نافورەی بەردەم قەڵا دەكەن، پیادە ڕۆو ئۆتۆمبیل تێكەڵ بەیەك دەبن لەشەقامدا، كە ئەمەش بەبەردەوامی دەبێتە هۆی قەرەباڵغی شەقامەكە و دروستبوونی جەنجاڵی و سیمایەكی ناشیرن بەشەقامەكانی ناو بازاڕ دەدات، بۆیە بڕیاردرا هاتووچۆكردن لە سەنتەری شار تەنها بە پیادە بێت لە كاتژمێر 1-ی نیوەڕۆ تا كاتژمێر 8ی ئێوارە". 

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەو كاتەی دیاریكراوە، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن