یاریزانێکی کورد گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی بەناوبانگی ئەوروپادا دەکات

وەرزش

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 225

راچڵەکین-

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان یانەی ڤیکتۆریا پڵزنی چیکی لە گواستنەوەی مێرخاس دۆسکی، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی سلۆڤاکۆ نزیکبووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت یانەکە لە چەند کاژێری داهاتوودا بەفەرمی گواستنەوەی یاریزانەکە رابگەیێنێت. 

گرێبەستی ئەو  یاریزانە کوردە لەگەڵ یانەی سلۆڤاکۆی چیکی لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتاییدێت، ئێستا نرخی یاریزانەکە 450 هەزار یۆرۆیە و چاوەڕواندەکرێت بە هەمان نرخ پەیوەندی بە یانەی ڤیکتۆریا پڵزنەوە بکات.

ڤیکتۆریا پڵزن، یانەیەکی گەورە و بەنێوبانگی ئەورووپا و چیکە، یانەکە لە یۆرۆپالیگدا یاری دەکات و لە 6 گەڕدا تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە.

ڤیکتۆریا پڵزن، شەش جار نازناوی خولی چیکی بردووەتەوە و 5 جار بەشداریی لە رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگدا کردووە و 8 جاریش بەشداریی لە یۆرۆپالیگدا کردووە، بەمەش ئەستێرە کوردەکە هەلی ئەوەی دەبێت لە خول و پاڵەوانێتییە گەورەکاندا یاری بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن