راچڵەكین -
بەهای لیرەی توركیا لەبازاڕەكانی ناوخۆی ئەو وڵاتە جارێكی دیكەبەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی گەیشتە نزمترین ئاستی مێژووی خۆی کە هەر دۆلارێک بەرامبەرە بە 35.07 لیرە.
ئەمڕۆ هەینی، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە سێ هەزار و 507 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا و ئەمەش نزمترین ئاستە كە دراوی توركی لە مێژوودا بەرامبەر دۆلار بەخۆیەوە ببینێت.
بەپێی ئامارەكان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا، دراوی توركیا نزیكەی 19.7%ی بەهاكەی لە بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە، ئەمەش بەهۆی رێژەی سوودی بانكی و بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی هەڵاوسان لەناوخۆی ئەو وڵاتە.
هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای لیرەی تورکی رۆژ بەرۆژ روو لە دابەزین دەکات بە جۆرێک لەماوەی سێ مانگدا بەرێژەی 15٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بانکەکانی ئەڵمانیا تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 بەهای یەک دۆلار دەگاتە 43 لیرە، واتە هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر دەبێت بە چوار هەزار و 300 لیرە.