چەند تەقینەوەیەك لە پایتەختی ئۆكراینا روویاندا

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین - 

رووسیا هێرشی مووشەكی بۆسەر ئۆكراینا ئەنجام دەدات و لە كیێڤ-ی پایتەختی ئەو وڵاتەش دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا. 

میدیاكانی ئۆكراینا بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەئەنجامی هێرشێكی مووشەكی رووسیا، چەندین تەقینەوە لە شاری كیێڤ-ی پایتەخت روویانداو ژێرخانی شارەكە كراونەتە ئامانج. 

هێرشەكە موشەكییەكەی رووسیا، كە بەمووشەكی بالیستی ئەنجامدراون، جگە لە كیێڤ، چەند شارێكی دیكەی ئۆكراینای گرتەوەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، زیانەكانی زۆرن و چەندین پَگەی گرنگ و ستراتیجی بۆردومانكراون. 

ئەو هێرشەی رووسیا هاوكاتە لەگەڵ پێشڕەوییەكانی سوپای ئەو وڵاتە لە بەرەكانی جەنگ دژ بە سوپای ئۆكراینا، كە بەپێی زانیارییەكان، بەشێكی زۆری خاكی كۆماری دۆنتێستك كۆنترۆڵكراون، كە رووسیا ئامانجیەتی بەر لە دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، دەستبەسەر كۆی رووبەری خاكی دۆنێتسك دا بگرێت.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن