راچڵەکین-
بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان،ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت ، لە دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لەکاتەکانى ئێوارە و شەودا ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لەسنوورى پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین . هەروەها پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان . لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت .
هاوکات لەبارەی کەشی سبەی شەممە رایگەیاند،ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ دروست بوونی تەمێکی سوک لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە . هەروەها لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .
ئاماژە بەوەش کراوە، پلەکانی گەرما 2 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر ١٢
سلێمانی ١١
دهۆک ١٤
زاخۆ ١٥
هەڵەبجە ١١
کەرکوک ١٣
سۆران ٩
حاجی ئۆمەران ٢
گەرمیان ١٥