راچڵەکین-
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابوری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، 10 مانگ لەمەوبەر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە چەند نووسراوێکدا داوای چاکردنی هەڵەکانی میزان مراجەعەی کردووە لە داهات و خەرجی هەرێم، بەڵام تاکو ئێستە وەزارەتی دارایی و ئابووری حوکمەتی هەرێم چاکیان نەکردووە چونکە هەموو مانگێک ویستویانە داهات و خەرجی حەقیقی بشارنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەزیری دارایی بەدوو نوسراو لە 19-2 وە 29-2ی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی عێراق هەرێمی کوردستانی لەهەڵەو کەموکوڕیەکانی میزان مراجعەی هەرێم ئاگادارکردۆتەوە تاکو چاکی بکەن بەڵام چاکیان نەکردووە.دەشڵێت، " چەند ڕۆژێکە تیمێک لەبەغداوە بۆ هەمان مەبەست لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمن".
جەختی لەوەش کردەوە، خاڵی دووەمی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە مووچەوە ناردنی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێمە بۆ بەغدا بەڵام بەداخەوە ئەوە حاڵی میزان مراجعەی هەرێمە.
دەقی نوسراوەکە؛