راچڵەکین-
ئەمڕۆ هەینی، سەرەڕای ئەوەی کە سەکۆی بازاڕەداراییەکان بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستی ساڵانەی نەوتەوە سەرجەم گرێبەستەکان داخران و گرێبەستی نوێی دارایی نەوت بۆ ساڵی 2025 کرایەوە، لەگەڵ ئەو کرانەوەیەدا لەلایەن بازرگانانەوە بە پشت بەستن بە کاریگەرییە جیۆسیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ململانێ بەردەوامەکانی چین و ئەمریکا لە بازاڕی نەوتدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەردەوامیدا بە داکشان و لە ئێستاشدا بە 72 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات لەپاڵ داکشانی نرخی نەوتی برێنتدا، نەوتی رۆژی ئاوای تێکساس بەرێژەی 0.47٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 69 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.