راچڵەکین-
دزەپێکەراوە نوێیەکان ئاشکرای دەکەن کە ئەپڵ پابەند دەبێت بە دیزاینی سێ کامێرایی لە مۆبایلەکانی داهاتووی "ئایفۆن ١٧ پرۆ و پرۆ ماکس".
هەرچەندە شێوەی دەرەکی پشتەوەی مۆبایلەکانی "iPhone 17 Pro" و "Pro Max" گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام کامێراکان بە دیزاینێکی سیانییەوە دەمێننەوە بەبێ هیچ جیاوازییەک لە نەوەکانی پێشوو.
دزەپێکراوەکانی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەپڵ تەکنەلۆژیایەکی نوێی شاشەی ئایفۆن ١٧ پرۆ و پرۆ ماکس دابین دەکات کە بە "Low-Dielectric TEE" ناسراوە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بوونی پاترییەکی بەهێزتر.
هـ . یـ