راچڵەکین-
فەرماندەى گشتی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند، بەهۆی جەنگی ناوخۆوە سووریا وێرانبووە و لەمەودواش و سووریا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانى دراوسێ یاخود وڵاتانى رۆژئاوا و بەرپرسیارانە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی ناوچەکە دەپارێزێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد شەرع، بەرپرسی دەستەی تەحریر شام لە چاوپیکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، داوادەکەن کە سزاکانى سەر سووریاى هەڵبگیرێت و دەستەى تەحریرى شام لە لیستى رێکخراوە تیرۆریستییەکان بسڕدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەستەى تەحریرى شام گرووپێکى تیرۆریستى نییە، چونکە ئەوان خەڵکى سڤیل و شوێنە مەدەنییەکان بە ئامانج ناگرن.وتیشی، " تەحریر شام وەک قوربانییەک بوون لە سەردەمی رابردوودا بۆیە پێویستە لە لیستی تیرۆر دەربکرێنو ئەوەشمان دەوێت".
جەختی لەوەش کردەوە، کە سووریا نابێتە کۆپییەکى ئەفغانستان بەهۆی ئەوەیی دابونەریتى جیاوازیان هەیە و بۆچوونى وایە ئەفغانستان کۆمەڵگەیەکى خێڵەکى هەیە، بەڵام سووریا بیرکردنەوەیەکی جیاوازى هەیە و بڕواى بە خوێندن و مافی ژن هەیە.