راچڵەکین-
دیاردەی "ترس و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە داهاتوو" لەنێو توێژێکی بەرفراوان لە خەڵکدا پەرە دەستێنێت، بەتایبەتی لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ژیان لە سەرانسەری جیهاندا.
لەم چوارچێوەیەدا ماڵپەڕی ئەمریکی “B Psychology Today” راپۆرتێکی تەرخان کرد کە رێنماییمان دەکات بۆ رزگاربوون لەم کێشەیە و لابردنی دڵەڕاوکێی زۆر سەبارەت بە داهاتوو.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "زۆر کەسی گۆشەگیر تەنانەت لەگەڵ خۆشیان جێگیرییەکی دەروونیان نییە، چ جای ئاسوودەبوون لەگەڵ هاوڕێ و دەوروبەریان، بەردەوام ترس و دڵەڕاوکێیان سەبارەت بە داهاتوو رووداوە پێشبینیکراوەکانیان هەیە".
زاناکان جیاوازی لە نێوان ترس و دڵەڕاوکێدا دەکەن، ئاماژە بەوە دەکەن کە "دڵەڕاوکێ پەیوەندی بەو شتانە هەیە کە رەنگە رووبدەن، لەکاتێکدا ترس پەیوەندی بەو شتانە هەیە کە تۆ هۆکارت هەیە بۆ ئەوەی باوەڕت بەوە هەبێت کە روودەدەن".
توێژەران بە نموونەیەک ئەوە رووندەکەنەوە، وا داینێ تاوەکو دوو رۆژی تر تاقیکردنەوەیەکی قووتابخانە یاخود ئەرکێکی زەحمەتی شوێنی کارت هەیە و هێشتا تەواوت نەکردووە، یان هێشتا خۆت بۆ تاقیکردنەوەکە ئامادە نەکردووە، ئەو دڵەڕاوکێیە ناخۆشەی کە هەستی پێدەکەیت لە قووڵایی بیرکردنەوەتدا رەنگە یارمەتیت بدات بڕیاری باشتر بدەیت، لە جیاتی ئێوارە لەگەڵ هاوڕێکانت بچیتە دەرەوە بڕیار بدەیت لە ماڵ بمێنیتەوە و کار لەسەر ئەرکەکەت بکەیت کە ئەمە تەنها دڵەڕاوکێیەکی ئاساییە و سوودی هەیە، بەڵام ئەگەر ترسەکانت لە ئەرکەکە سنوور تێپەڕێنێت و بگاتە ئاستێک کە خۆت لە کارەکە دوور بخەیتەوە، ئەوە دەبێتە ترس و زیان بە پڕۆسەکە دەگەیەنێت.
هـ . یـ