راچڵەکین-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاسپۆرت ئیندێکس، لیستی بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهانی راگەیاند، ئیمارات یەكەمی لیستەكەیە و عێراقیش تەنیا پێش ئەفغانستان و سووریا كەوتووە، سۆماڵیش پاسپۆرتەکەی لە عێراق بەهێزترە بە جیاوازی پلەیەک.
پێگەی پاسپۆرت ئیندێكس کە تایبەتە بە ریزبەندی پاسپۆرتی ساڵانەی وڵاتانی جیهان، بۆ ساڵی 2024 لیستی پاسپۆرتی وڵاتانی دنیای لەڕووی بەهێزییەوە بۆ لاوازی بڵاو كردووەتەوە و بەپێی لیستەکە، ئیمارات خاوەنی یەكەم و بەهێزترین پاسپۆرتە لە جیهان و هەڵگری ئەم پاسپۆرتە، دەتوانێت بەبێ ڤیزە سەردانی 133 وڵات بكات و تەنیا بۆ 18 وڵات پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزە دەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە،پاسپۆرتی ئیسپانیا پلەی دووەمە و دواتریش فینلەندا و فڕەنسا و ئەڵمانیا و بەلجیكا و ئیتاڵیا و دانیمارك دێن لە ریزبەندییەکەدا.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، سۆماڵ و عێراق و ئەفغانستان و سووریا لە کۆتایی ریزبەدنییەکەدان و پاسۆرتی سۆماڵ پلەیەک لە پێس عێراقەوە و پاشان لاوازترین پاسپۆرتی جیهان پشکی شێری بەر عێراق و ئەفغانستان و سووریا دەکەوێت.
هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی 11 وڵات بكەن و لە 35 وڵاتیش لە كاتی گەیشتن ڤیزە وەردەگرن، بەڵام لە 152 وڵاتی جیهانەوە پێش سەردانكردن پێویست بە وەرگرتنی ڤیزە دەكات رەنگیشە ڤیزەکەش رەتبکرێتەوە.